شەهرام نازری: ناڕەزایەتی دەڕبرین مافی سرووشتی خەڵکە



شەهرام نازری هونەرمەندی ناوداری کورد رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە رێوڕەسمی رێزلێنان بە بۆنەی چالاکی و خزمەت کردن بە موسیقای کوردی لە شاری هەولێر، باسی لەوە کرد کە پشتیوانی ناڕەزایەتییە رەواکانی خەڵکی ئێرانە.

شەهرام نازری لە کاردانەوەی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە ناڕەزایەتی دەڕبرین مافێکی سرووشتییە و جەختی لەوە کردەوە کە خەڵک دەبێت مافی خۆیان وەربگرن.

مامۆستا شەهرام نازری لە وتووێژێکدا لەگەڵ رۆژنامەوانان رایگەیاند: مافی خەڵک پێشێل کراوە و ئەوان تەنیا دەیانهەوێت کە مافە سەرتاییەکانی خۆیان لە ژیان وەربگرن، هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دۆخەی ئێستا شایانی خەڵک نییە و بوەتە هۆکاری ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک و باسی لەوە کرد کە  خەڵک برسیەتی و ئەمە درووست نییە سەریان بخنە نێو زبڵ و سەرشۆڕی بنەماڵەکانیان بن.







PM:02:55:17/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 190 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌