حەمید نووری حوکمی بەندکرانی هەتا هەتایی بۆ بڕایەوە



تووماس ساندر، دادوەری دادگای حەمید نووری، بۆ حوکمی دادوەری پێشووی زیندانی گەوهەردەشت و تۆمەتبار بە هاوبەشی لە سێدارەی زیندانییە سیاسییەکانی هاوینی ساڵی ١٣٦٧ لە ئێران، حوکمی بەندی هەتا هەتایی بۆ بڕایەوە. بەندکرانی هەتا هەتایی لە سوئێد، بەرانبەر بە ٢٥ساڵ زیندانە کە تاوانبار دوای ئەوەیکە دوو لە سێی زیندانییەکەی تێپەڕ کرد، دەتوانێت بە مەرج ئازاد بکرێت.

دادگای حەمید نووری یەکەمین مۆرد لە محاکەمەی یەک کەس بە تۆمەتی بەشدار بوون لە سێدارەکانی بە کۆمەڵی ساڵی ١٣٦٧بوو. هەروەها، ئەمە یەکەم جار بوو کە یەک کەس لە دادوەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە تۆمەتی بەشداری لە سێدارەکان، لە وڵاتێکی ئورووپایی دادگایی بکرێت.

شایانی باسە کە حەمید نووری رێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ گەیشتە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆلم پایتەختی سوئێد و دەستبەجێ دەستبەسەر کرا.





PM:03:57:14/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 349 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌