وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە داوای لە ئێران کرد کە سێ دەرهێنەری زیندانی ئازاد بکات



وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە جەعفەر پەناهی، محەممەد رەسوول ئاف و مستەفا ئال ئەحمەد، سێ دەرهێنەری بەندکراو، بە زووترین کات ئازاد بکات.

شایانی باسە کە ئەم بەیاننامە بە دەربڕینی هەستی نیگەرانی لە دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی ئەم دەرهێنەرانە وتی ئەم دەرهێنەرانەی سینەمای ئێران، تەنیا خەریکی بەرگری لە ئازادی رادەربڕین لە وڵاتی خۆیان بوون.

جێگای ئاماژەیە کە وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە لەگەڵ ئازادی هەرچی زووتری ئەم دەرهێنەرانە، لە بەڵێننامە نێونەتەوەییەکانی خۆی بۆ "دابین کردنی مافی ئازادی رادەربڕینی شارۆمەندانی" رێز بگرێت.






AM:09:52:16/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 710 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌