پۆلێکی دیکە لە کچان و کوڕانی شۆڕشگیڕ و ئازادیخوازی کوردستانی رۆژهەڵات بە فەرمی، بە ریزەکانی پڕ لە شانازی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە پەیوەست بوون.
رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی گەڵاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، پۆلێکی دیکە لە کچان و کوڕانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ژێر ناوی پەلی (شەهیدانی مانگی پووشپەر) دوای تێپەڕاندنی سەرکەوتووانەی دەورەی سیاسی_ نیزامی فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە بە فەرمی پەیوەست بوون بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە.
سەرەتای ڕێوەڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز، سروودی فەرمی کۆمەڵە دەستی پێکرد.
پاشان بۆ رێزلێنان لە فیداکاری و گیانبازی سەرجەم گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان و بەتایبەت کۆمەڵە، بەشدار بووان چەند ساتێک بە بێدەنگی راوەستان.
دواتر هاوڕێ رێبوار کەریمیان ئەندامی کۆمیسۆنی نیزامی کۆمەڵە وتارێکی پێشکەش بە هاوڕێیانی بەشدار بوو کرد.
پاشان هاوڕێیانی تازە پێشمەرگە چەک و پێناسەی حیزبی خۆیان لە دەستی هاوڕێ عەبدوڵڵا نووری بەرپرسی فێرگەی سیاسی _ نیزامی کۆمەڵە وەرگەرت و بە شێوەی فەرمی بوون بە ریزەکانی کۆمەڵە.
رێوڕەسمەکە بە سروودێکی شۆڕشگێڕانە لە لایەن هاوڕێیانی تازە پێشمەرگەوە کۆتایی پێهات.