کوشتن و برینداری کردنی چەند کۆڵبەر لە سنووری شنۆ




ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە،  ١٤٠١/٥/١٨، لە سەر سنووری شنۆ بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چەندین کۆڵبەر کوژران و چەند کەسیشیان لێ  بریندار بوو.
بە پێی زانیارییەکان کۆڵبەرێک بە ناوی ''محەممەد ئەمین ئەحمەدی'' خەڵکی ئاوایی '' لاجان'' سەر بە شاری ورمێ، کوژراوە. هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی '' عەبدوڵڵا ئەحمەدی'' و '' عوزێر سابری'' خەڵکی دزەی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بریندار کراون. عەبدوڵڵا ئەحمەدی برای محەممەد ئەمین ئەحمەدییە.
جێگای ئاماژەیە کە نزیک بە ٦ کۆڵبەریش لە لایەن هێزە ئەمنییەوەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.







AM:10:06:09/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 462 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌