لە شەوی چووارشەممە سووری شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران سەما، ئاگر و خۆپیشاندان بەڕێوە چوو



ئاسۆی رۆژهەڵات/ شەوی رابڕدوو، رێکەوتی ٢٣ی رەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بۆنەی چووارشەممە سووری، شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران شایەتی ئاخێزی سەرانسەری شۆڕشی خەڵک بوو و مەحەلە و شەقامە ناسراوەکان گوڕەپانی خۆپیشاندان، سەما و هەڵپەرکێ، ئاگر کردنەوە بە مەبەستی بەستنی شەقامەکان و ناڕەزایەتی بوو.لە هەمان کاتدا، هێزە سەکووتگەرەکان لە چەندین شوێنی جۆراوجۆردا هێرشیان کردە سەر خەڵک.

ئەو شارانە و مەحەلە ناسراوانەی کە شەوی رابڕدوو بە بۆنەی چووارشەممە سووری خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد بریتین لە: کەرەج، تەبرێز، ئەهواز، مەشهەد، ئەسفەهان، رەشت، "شهر کرد"، ئەراک، سەقز، کامیاران، دیواندەرە، بۆکان، کرماشان، جوانڕۆ، سنه، نزام ئاباد و پاسدارانی تاران، پێش زیندانی ئەوین، ئێکباتان ،سەعادەت ئاباد، شەهرەکی غەرب، مەحەلەی تێهرانپارس، هەفت حەوز، مەحەلەی گیشا، سادقیەی تاران.

شایانی باسە کە خەڵک لە شارەکانی ئێران بە سەردانی درووشمی:"ژن، ژیان، ئازادی، مرگ بر خامنەای، سید علی بی ریشە خیزش تموم نمیشە، آزادی، آزادی، میریم تا سرنگونی، مرگ بر حکومت بچە کش، مرگ بر کل نظام، ژنان و کچانی ئازادیخواز بە ئاگر تێبەردانی لەچکی زۆرەملی ناڕەزایەتی خۆیان بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی دەربڕی."

و هەروەها لە چەندین مەحەلەی تاران، شاری کرماشان و سەقز خەڵک بە سەما و هەڵپەرێکی بەرەو پێشوازی چووارشەممە سووری رۆشتن.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە سەکووتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەندین شار بە گازی فرمێسک رێژ هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.





AM:10:01:15/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌