٢٢ نوێنەری کونگرەی ئامریکا؛ هێند، بریتانیا، ئۆسترالیا و کانادا سپای پاسداران بخەنە نێو لیستی تیرۆریستەوە



ئاسۆی رۆژهەڵات/ گرووپێک لە قانون دانەرانی ئامریکایی بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرانی باڵای ئۆسترالیا، هێند، بریتانیا و کانادا داوای لەم وڵاتانە کرد لە سپای پاسدارنی کۆماری ئیسلامی بخەنە نێو لیستی تیرۆریستەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ٢٢ قانون دانەرانی کۆماریخواز و دیموکرات ئەم نامەیانە واژۆ کردووە و بۆ سەرانی ئەم چووار وڵاتەیان ناردووە.

ئەم نوێنەرانەی مەجلیس لەسەر ئەم بابەتە نووسیان: " کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی سەرەکی تیرۆریست لە جیهانە و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران مەرکەزی عەمەلیاتی تیرۆریستانەیە".

هەروەها ئەم گرووپە لە نوێنەرانی کونگرە ئاماژەیان بەوە دا کە وڵاتەکان بە پێی یاسا و رێسای ئێستا، تەوانایی ئەوەیان هەیە کە سپای پاسدارن وەکوو گرووپێکی تیرۆریست بناسێنن.






PM:12:58:12/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌