کۆشکی سپی: ئامریکا بە هۆی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی، هێزەکانی زۆرتر ئەکات




ئاسۆی رۆژهەڵات/ شوڕای ئەمنیەتی میللی کۆشکی سپی رایگەیاند کە ئامریکا لە کاردانەوە بە هەوڵ و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەستبەسەر داگرتن و هەڕەشەی کەشتییە بازرگانیەکانی ناوچەکە، هێزەکانی خۆی لە "خەلیج فارس" زۆرتر ئەکات.

جان کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئامریکا، رۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی هەواڵنێران وتی: "وەزارەتی بەرگری ئامریکا بۆ توانا کردنی هێزە نیزامییەکانی خۆی لە "خەلیجی فارس لە حاڵی ئەنجامدانی هەوڵ گەلێکە کە ستادی فەرماندەهی ئەرتەش لە رۆژانی داهاتوودا وردەکارییەکانی رادەگەینێت".

کێربی جەختی لەوەش کردەوە کە هیچ پاساوێک بۆ درووست کردنی ئاڵۆزییەکانی ئێران بۆ کەشتییە بازرگانییەکان بوونی نییە.

هەروەها هێزی دەریایی ئامریکا هەواڵی زیاد بوونی هاوکاری "ناوگان پنجم"ی خۆی لە خەلیجی فارس لەگەڵ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمنییەتی دەریایی و گرووپی ئوروپایی پاراستنی کەشتیڕانیەکانی "تنگەهورمز" بۆ توانایی پێدانی ئەمنییەتی ئەم ناوچەیە دا.

کۆماری ئیسلامی لە مانگی رابڕدوو دەست بەسەرداگرتنی کەشتییە بازرگانییەکانی لە تەنگەی هورمۆز و دەریای عومان پەرە پێداوە. عەلی ساڵحی، دادستانی تاران، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی گوڵان رایگەیاند کە نەوت کێشی "نیووی" بە ئاڵای پاناما لە لایەن سپای پاسدارانەوە لە تەنگەی هۆرمۆز داگیر کراوە.

چەند رۆژ پێش هەروەها هێزە دەریاییەکانی ئامریکا رایانگەیاند ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی دەستیان بەسەر نەوت کێشێک بە ئاڵای "جەزایری مارشاڵ" لە دەریای عومان دا گرتووە.






AM:11:27:13/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌