ئیلام؛ هاووڵاتییەک لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئارەش یوونسی" خەڵکی دێلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان کۆماری ئیسلامی بە بێ لەدەستدا بوونی بەڵگەیەکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی راگرتنی لە بەردەستدا نییە.






PM:12:13:05/06/2023




ئه‌م بابه‌ته 186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌